تۆڕی هاوپەیمانی 19: نەدەبوو وەزیری تەندروستی 54 پزیشکی دانەمەزراو بداتە دادگە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانە لە داوایەكی یاسایی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دژ بە 54 پزیشكی دەرچووی دەرەوە وڵات، داوا دەكات لەبری پەنابردن بۆ یاسا پەنا بۆ گفتوگۆی بابەتییانە قایلكردنی هاوڵاتیان ببرێت، وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواكانی هاوڵاتیان رێگا راستەكەیە.

ئەم پزیشكانە نوێنەری 54 دەرچوون كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان خوێندنیان تەواو كردووە، چەندین جار لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی چالاكییان ئەنجامداوە بۆ دامەزراندن، بەڵام وەڵامێكی قایلكەریان دەستنەكەوتووە.

 20ـی تەمووزی ئەمساڵ پاش تەواو بوونی كۆبوونەوەی نێوان وەزیری تەندروستیی و نوێنەرانی پزیشكانی دانەمەزراو، لەناو پرسگەی وەزیر، دەمەقاڵێ و پشێوی دروستدەبێت و دواتر هێرشكرایە سەر ژمارەیەك پزیشك و چەند پزیشكێك بریندار بوون.

 ئێستا هەر 54 پزیشكەكە لەلایەن سامان حسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی داوای یاساییان لەسەر تۆماكراوە.

تۆڕی هاوپەیمانی 19 ئاماژە بەوەدەکات، دەكرا وەزیری تەنروستی و ستافەكە سنگییان فراوان بوایە رەخنە و داخوازییەكانیان بەهەند وەربگرن، ئەو گەنجانەی كە ببۆ داوای هەلی یەكسان چووبونە ئۆفیسەكەی دەرگای گفتوگۆی بكردایەتەوە نەك پەنا بۆ دادگا بەرێت، كە دەكرێت خوێنەوە بۆ پەیامەكەی ئەوە بێت "بە هێزی یاسایی بێدەنگتان دەكەم".

تۆڕی هاوپەیمانی19 جەختدەكاتەوە، یاسا پێویستە بۆ پاراستنی كۆمەڵگا، بەڵام تاكە رێگا نییە كە كەسایەتی گشتی و بەرپرسان پەنای بۆ بەرن، گفتوگۆی بابەتییانە قایلكردنی هاوڵاتیان و وەڵامدانەوەی داخوازییە رەكانایان رێگا راستەكەیە.


ڕیکلام