هۆشیار زێباری: تەواوى زانیاری و بەڵگەكان لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر دراوە بە بەغداد

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الشرقیە نیوز" رایگەیاند، تەواوى زانیاری و بەڵگەكانمان داوە بە بەغداد لەبارەی ئەو لایەنەی كێڵگەی كۆرمۆری بۆردومان كرد، تەنانەت ژمارەی دۆرنەكانیش یەكێك لەو درۆنانەی كەتووەتە خوارەوە (سیریەڵ نەمبەر) هەبووە و دەزانرێت كام گروپە ئەو درۆنەی هەیە.

هۆشیار زێباری دەشڵێت، ئەوەی هێرشەكەی ئەنجامداوە گروپێكی چەكدارە لە كەركوك و ناوچەكە دیاریكراوەو دووزخورماتووە و دەزانرێت كام گروپە لەوناچەیەیە.
 ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێوان گروپە چەكدارەكاندا رۆڵ دابەشكردن هەیە، هەر جارە لایەنێكیان هێرشەكە ئەنجام دەدات، ئەمجارە بەو گروپە سپێردراوە كە لەو ناوچەیە بووە و ناوخۆیيە نەك دەرەكی، نە ئیسرائیل بووە و نە توركیاو نە ئێران، گروپە چەكدارەكان بوون و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە مۆڵەتیان هەیە.
 هۆشیار زێباری دەشڵێت، ئەوانەی ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە هەروا بە ئاسانی بەسەریاندا تێناپەڕێت، ئەوان كێڵگەیەكیان كردووەتە ئامانج كە بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی ئەمریكی تیادایە، ئەمریكا نایەڵێت هەروا تێپەڕێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەن.


ڕیکلام