شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت، گۆڕانکاری بەرچاو لە کەشوهەوا ڕویداوە و پێشبینی دەکرێت لەهەندێک ناوچە 200 ملم باران ببارێت
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسیی رایگەیاند: پێچەوانەی پێشبینیەکانی پێشوو، گۆڕانکاری بەرچاو لە کەشوهەوا ڕویداوە، داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان دەکەم ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەگەری هەیە بەهۆی دابەزینی زیاتری پەستانی هەواو دروستبونی بارستە هەوری زەبەلاح کە بەهەوری سوپەرسێڵ ناسراوە، تاوە بارانی خێراو بەلێزمە دروستببێت و لەهەندێک ناوچە 200ملم بارانبارێت.