کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بارانبارینی بچڕ بچڕ لە سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوام دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆک نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و کاریگەری شەپۆڵەکە لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆتای هاتووە".
بەڕێوەبەرایەتیەکە دەشڵێت: لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وکەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت تاکو دوای نیوەرۆ لە پاشان کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "سبەی پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ :١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ١١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٨ پلەی سیلیزی