دابەشکردنی زەوی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکات

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: وەجبەیەکی دیکەی زەوی بۆ پێشمەرگە لە ھەولێر - سەنتەری شار دابەش دەکرێت

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەداوە: ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر - سەنتەری شار ئاشکرا دەکرێت.

دەشڵێت: ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەم جارە سودمەند دەبن بە هەمان شێوەی رابردوو، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە، دواتر، ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوییەوە بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێنەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە داوادەکات: ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ زانینی وردەکاری زیاتر.


ڕیکلام