کارەبای سلێمانی: خواست لەسەر کارەبا بەرێژەی 42% کەمیکردوە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سڵیمانی، لەماوەی ساڵێکدا لە دوای جێبەجێکردنی (پرۆژەی رووناکی) خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بە ڕێژەی (42%) کەمیکردوە.

ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،  "لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەتێکڕایی (١٩١٢) مێگاوات بووە و لە مانگەکەدا بەتێکڕایی (٨:٣١) کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەمساڵ دوای جێبەجێکردنی (پرۆژەی رووناکی) لە مانگی ١٢ خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەبەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە بۆ (١١٠٧ مێگاوات )، بەوەش خواست لەسەر کارەبا بەرێژەی (٤٢%) کەمیکردوە، جگە لەو شوێنانەی لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بوون بە بەردەوام لەم مانگەدا بەتێکڕایی (١٤) کاتژمێر کارەبایان هەبووە".

کارەبای سلێمانی سەبارەت بە هۆکاری کەمبوونەوەی خواست روونیکردەوە کە، " لە ئێستادا هاوڵاتیان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسیارانەتر کارەبا بەکاردەهێنن بۆیە خواست کەمیکردوە، هەروەها کە کارەبا بەردەوام بێت، سیستم و تۆڕی کارەبا  سەقامگیرتر دەبێت و خواست کەم دەبێتەوە".


ڕیکلام