باڵیۆز بەکر فەتاح، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا ڕایگەیاند، لە دوو دیداری جیادا ، پێشوازیمان لە سەفیری ئیسپانیا ئەلیسیا دیل پولگار و کارهەڵسورێنەری بەریتانیا دکتۆر رۆبین میلتۆن، کرد.
ئاماژە بەوەدەکات، لە گەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا کۆبونەوەی راوێژی سیایسیمان تاوتوێ کرد کە بریارە مانگی داهاتو لە بەغداد گرێ بدرێ بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردو ووڵات لە مەیدانی سیاسی، ئەمنی،ئابوری، کەلتوری..
بەکر فەتاح دەشڵێت، لە گەڵ کارهەڵسورێنەری بەریتانیا، وێرای گفتوگۆ لەسەر پتەو کردنی پەیوەندییەکانی هەردوو لا باسمان لە کارئاسانی قونسولیەت بۆسەردانی هاوڵاتیانی هەردوولا.