ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە لە مزگەوتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب لە گەڕەکی وادی زەهەب لە حومس ڕوویدا.
دەشڵێت، ئەم ڕووداوە جێگەی داخە، دەرئەنجامی کەشوهەوایەک کە بە هۆی قسە و کرداری ڕق و کینە کە کۆمەڵگاکان پاڵدەنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یەکتر لەبری ئەوەی خۆیان بپارێزن.
ئاماژە بەوەشدەکات، بەرپرسیارێتی ئەمڕۆمانە کە دۆخەکە هێوربکەینەوە و هەروەها پاراستنی خەڵکی مەدەنی و لێپرسینەوە لە تاوانباران.
- سوریا لەسەر هاندانی دوژمنکارانە بنیات نادرێت، بەڵکو لەسەر متمانە و ئاسایش بنیات دەنرێت.