فارس عیسا, ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا ئەرێنی بووە و ھەمووان لەسەر ئەوە هاوڕان پێویستە بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ هەر لایەنێک بکرێت و ئێمەش دەمانەوێت حکوومەتی تازە ھی ھەموو عێراقییەکان بێت.
دەشڵێت، بۆچوونی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەبوو، پێویستە پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بێت و ھەر لایەنێک بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
باسی لهوهشكردوه، بە گشتی بۆچوونی لایەنەکانی عێراق لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق زۆر ئەرێنی بوو، بەڵام ھەمووان ھاوڕا بوون پێویستە دابەشکردنی پۆستەکان بە گوێرەی بەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێت، کە لە ١١/١١/٢٠٢٥ بەڕێوەچوو.
ئهوهشی راگهیاندوه، حکووومەتی تازەی عێراق پێویستە حکوومەتی ھەمووان بێت و ھیچ جیاوازییەک لەنێوان پێکھاتەکاندا نەکات، چونکە ئێمە عێراقێکی سەقامگیرمان دەوێت کە ڕێز لە مافی ھەموو عێراقییەکان بەبێ جیاوازی بگرێت، بۆیە بەگشتی ئەنجامی دانوستانەکانمان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان باش و ئەرێنییە.