هاتوچۆی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە شۆفێران

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ پاراستنی سەلامەتییان پابەندی ڕێنماییەکان بن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تەمێکی چڕ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری بەو هۆیەوە کەمبونەوەی ئاستی بینین لە ئێستادا، داواتان لێدەکەین  پابەندی  ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی  کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی " تەم "  بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت).

ئاماژە بەوەشدەکات، شۆفێران بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەوبانەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە ئاستی بینین کەمبوەتەوە.


ڕیکلام