ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینەکانیان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریاوه به دوو موشەکی RPG-7 کراوەتە ئامانج و وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ئه‌مشه‌و هه‌ینی له راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینەکانمان لە نزیک بازنەی شێخان به‌دوو موشەکی RPG-7 کرایە ئامانج کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە تەقێندرابون، ئەوەش بوە هۆی بەرزبونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە".
ئاماژەی بەوە شکردووە "هێزەکانی ئاسایش بە شێوەیەکی سنووردار و لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگریکردن لە خۆیان وەڵامیان داوەتەوە".
هێزەکانی ئاسایشی خۆسەر پابەندبوونی خۆیان بە دان به‌داخۆگرتن دوپاتده‌كه‌نه‌وه و بەردەوامن لە پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگری‌کردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک.