هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی سوریا دەداتەوە و دەڵێت، بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە هێزەکانمان هێرشیان کردبێتە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە شارۆچکەی دێر حافری حەلەب و ئێمە لەو ناوچەیە هیچ چالاکی و ئۆپەراسیۆنێکمان نییە.
هەسەدە ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم بانگەشانە بەتەواوی گوماناوی و هەڵبەستراون بەئامانجی دروستکردنی بەهانە و بیانوو بۆ زیادکردنی گرژییەکان و ئەو لایەنەی ئەو راگەیاندراوەی بڵاوکردووەتەوە بەرپرسیارییەتی تەواوەی دەکەوێتە سەر شان.
راگەیەندراوەکەی هەسەدە دوای ئەوە دێت، وەزارەتی بەرگری سوریا بڵاویكردەوە، سێ سەرباز برینداربوون لە ئاكامی كردنی ئامانجی بازگەیەكی پۆلیسی سەربازی بە فرۆكەی بێفرۆكەوان لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە لە دەوروبەری شارۆچكەی دێرحافر لە رۆژهەڵاتی حەڵەب.