سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ـی 2025ـی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كگرتوی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت له بودجه‌ی ساڵی 2026 چاره‌سه‌ربكرێت چونكه بودجه‌ی 2025 داخراوه.
د. موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ شاندی یه‌كگرتو سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد بۆ گرنگترین پرسه‌كانی (چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دوو موچه فه‌وتاوه‌كه، سێ ملیار دینار بۆ چه‌مچه‌ماڵ، 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ هه‌ڵه‌بجه، وه‌رگرتنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، دابینكردنی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هێنانه‌وه‌ی 100 گه‌نج له لیبیا).
د. موسه‌ننا ئه‌مین ده‌ڵێت، "شاندی یه‌كگرتوو له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی نابێت موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ـی 2025ـی بفه‌وتێت و غه‌در له فه‌رمانبه‌ران بكرێت، له‌وه‌ڵامیشدا سودانی پێی وتین، ده‌بێت له بودجه‌ی 2026 ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت چونكه بودجه‌ی 2025 داخراوه و كاروباره‌كانی حكومه‌ت بۆ ساڵی ڕابردو كۆتاییان هاتوه".
به‌وته‌ی د. موسه‌ننا ئه‌مین، له‌باره‌ی هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی سێ ملیار دینار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، سودانی شانده‌كه‌ی یه‌كگرتوی ڕاسپاردوه، له وه‌زاره‌تی دارایی پشتڕاستیبكه‌نه‌وه كه ئه‌و پاره‌یه خه‌رجبكات، له‌باره‌ی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش بۆ هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه سودانی داوایكردوه، نوسراوێك بكه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت كه ئه‌و بڕه خه‌رجبكات بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه.
باسی له‌وه‌شكردوه، سه‌باره‌ت به پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، شاندی یه‌كگرتوو به‌بیری سودانی هێنایه‌وه كه مافی جوتیاره‌كان فه‌وتاوه و پاره‌یان دواكه‌وتوه و خه‌رجنه‌كراوه و سودانیش وتویه‌تی، "كێشه‌ی داراییمان هه‌یه له حكومه‌تی عێراق و پێشینه‌مان داوه به خه‌رجكردنی موچه و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شه‌خۆراك، پاره‌ی كه‌م له‌به‌رده‌سته بۆ به‌ڵێنده‌ر و جوتیاران، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین مانگانه به‌شبه‌ش پاره‌ی جوتیاران خه‌رجبكه‌ین".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی كورد له لیبیا، شاندی یه‌كگرتوو داوای له سودانی كرد، كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی له لیبیا گیریان خواردوه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و داوای فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تیان كرد بۆ هێنانه‌وه‌یان له وه‌ڵامدا سودانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بڕیاریدا فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بنێرێت بۆ هێنانه‌وه‌ی زیاتر له 100 هاوڵاتی كورد بۆ كوردستان.