کاوە عەبدولقادر: هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی هەڵوەشانەوەدایە

  4   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانتارێکی نەوەی نەوەی نوێ هۆشداری دەدات لە پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێم و رایدەگەیەنێت، چیتر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت پارتی دەست بەسەر زۆرینەی جومگە سیاسیەکانی هەرێم بگرێت وبەنایاسای وناشەرعی حکومەت بەڕێوەببات

کاوە عەبدولقادر ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەفڕاکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند: بەڵێ ئەگەر حکومەت پێک نەھێنرێت ودامودەزگاکان بەدامەزراوەی نەکرێن بە کرداری ھەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی ھەڵوەشانەوەدایە.

وتیشی: پەیامەکەی کاک شاسوار دڵسۆزانەو ھۆشداریە، چیتر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت پارتی دەست بەسەر زۆرینەی جومگە سیاسیەکانی ھەرێم بگرێت وبەنایاسای وناشەرعی حکومەت بەڕێوەببات و داھاتوخەرجی دیار نەبێت وپەرلەمانیش لەسوڕی متبوو دابێت.

ئاماژەی بەوەشدا: بەڵێ ئەگەر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت ھەنگاوی یەکەم لەیاسای بودجەی عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەو حکومەتە ناکرێت و پارێزگا بە پارێزگا حسابی بۆ دەکرێت نەک ھەرێم ، بەجۆرێک بودجەی پارێزگاکانی سلێمانی وھەڵەبجە جیادەکرێتەوە لە ھەولێرو دھۆک وعێراق ڕاستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دەکات نەک وەک حکومەتی ھەرێم ، ئینجا لەداڕاشتنی یاسای نەوت وگازوخاڵەسنوریەکان وفڕۆکەخانەو کۆمەڵێک خاڵی گرنگی تر زیاتر پاشەکشە بەھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەوەشی راگەیاند: بۆیە ئەوەی کاک شاسوار عەبدولواحید باسی دەکات لەدڵسۆزیەتی بۆ قەوارەی ھەرێم و ھۆشداریە، بۆئەوەی بەھۆش خۆتاندا بێنەوەو واز لەغروری وعینادی سیاسی. بێنن،وەک ئەوەی سەردەمی ڕیفراندۆمیش ئەوکاتیش بەھەمان شێوە ھۆشداری پێدان وھەمان کاردانەوەتان ھەبوو نەتیجەکەشتان بینی کەبەگوێتان نەکرد.

لە کۆتایدا هێمای بۆ ئەوەکردوە: بۆیە حەقە ئێوە ئەم ھۆشداریە بەھەند وەربگرن وئیشی لەسەر بکەن نەک بێن لەڕێگای میدیاکانتان ھەموو ئەوانەی لەئاخوڕەکانتان دەخۆن بیانھێننە سەر شاشەو ھێرش بکەنە سەر کاک شاسوارونەوەی نوێ.


ڕیکلام