وەزارەتی دارایی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتی حەوت ساڵ بڵاودەکاتەوە.

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی پەرتووکی کار و چاکسازییەکانی خۆیدا بۆ ساڵانی (2019 تا 2025)، تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتی حەوت ساڵی رابردووی راگەیاند، کە تێیدا دەرکەوتووە کۆی داهاتەکان نەیانتوانیوە خەرجییە گشتییەکان پڕ بکەنەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەت، کۆی گشتیی داهاتی ناوخۆ (نەوتی و نانەوتی) لەگەڵ تەمویلی حکومەتی فیدراڵی لەو حەوت ساڵەدا 84.8 ترلیۆن دینار بووە، لە بەرانبەردا کۆی خەرجییە کردارییەکان گەیشتووەتە 87.5 ترلیۆن دینار؛ بەوەش 2.7ترلیۆن دینار کورتهێنان تۆمارکراوە. ئەمەش بێجگە لە هەژمارکردنی مووچە نەدراوەکان و شایستەی کۆمپانیا، بەڵێندەران و کەرتی کارەبا کە قەرزن لەسەر حکومەت.

بەپێی داتاکانی کۆتایی تەرازووی پێداچوونەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ساڵانی2019 تا 2025، پێکهاتەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و رێژەی پڕکردنەوەی خەرجییە کردارییەکان بەم شێوەیە رونکرامەتەوە:

_تا پێش راگرتنی هەناردەکردن لە مانگی 3ی 2023، کۆی داهاتی نەوتی گەیشتووەتە 22.5 ترلیۆن دینار، کە دەکاتە 44٪ی کۆی داهاتی ناوخۆ و تەنها 26٪ی کۆی خەرجییە کردارییەکانی حەوت ساڵی رابردووی داپۆشیوە.

_کۆی گشتییەکەی 9.5 ترلیۆن دینار بووە، کە دەکاتە 19٪ی داهاتی نانەوتی و 11٪ی کۆی خەرجییە گشتییەکان.

_بڕی 5.4 ترلیۆن دینار کۆکراوەتەوە، کە 11٪ی داهاتی نانەوتی پێکدەهێنێت و تەنها 6٪ی کۆی خەرجییە کردارییەکانی پڕکردووەتەوە.

_ گەیشتووەتە 13.8 ترلیۆن دینار، بە رێژەی 27٪ لە کۆی داهاتی نانەوتی و 16٪ی کۆی خەرجییەکانی هەرێم.

ئەم داتایانە دەریدەخەن کە کۆی گشتی داهاتەکان بە تێکڕا نەیانتوانیوە هاوسەنگی دارایی بپارێزن و ساڵانە کورتهێنان لە بودجەدا دروستبووە.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆی گشتیی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم تەنها 59٪ی کۆی گشتیی خەرجییە کردارییەکانی پڕکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کورتهێنانی بەردەوامی ساڵانە.


ڕیکلام