وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵی هێنانی دووگ و چەوری ئاژەڵ دەدرێت

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرای دەکات کە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵی هێنانی دووگ و چەوری ئاژەڵ دەدرێت و داوای گرتنەبەری رێکاری توند دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند: بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی دووگ و چەوری مەڕ وەکو خۆیەتی و و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغهێنانی بۆ عێراق چڕتر بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە: بە فەرمانی وەزیری کشتوکاڵ، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی دووگ و چەوری مەڕ بەردەوام دەبێت، داواشی لە ئاسایشی نیشتیمانی و دەزگا چاودێرییە پەیوەندیدارەکان کردووە رێکارەکانی چاودێری پتەوتر بکەن بۆ رێگریکردن لە بە قاچاغهێنانی ئەم بەرهەمە بۆ ناو وڵات، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و پاراستنی تەندروستی گشتی، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابوری.

وەزارەتەکە روونیشیکردەوە، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی بەدەستیان گەیشتووە، هەوڵی هاوردەکردنی دووگ و چەوری مەڕو ئاژەڵی ئێرانی بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕێگەی چەند دەروازەیەکی سنورییەوە هەیە، بەتایبەتی دەروازرەکانی هەرێمی کوردستانن، بۆ گواستنەوەی بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان، ئەمەش پێشێلکارییەکی روونی رێساو رێنماییە کارپێکراوەکانە.


ڕیکلام