وەزیری بازرگانی تورکیا سەردانی عێراق دەکات

  2024-11-17  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە سبەی وەزیری بازرگانی تورکیا سەردانی عێراق بکات، و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

سبەینێ دووشەممە، عومەر بۆلات وەزیری بازرگانی تورکیا بە یاوەری شاندێک بە سەردانێکی فەرمیی دەگاتە عێراق، بڕیارە شاندەکەی تورکیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانی و ڕەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق کۆببێتەوە.

 

شاندەكەی توركیا لە ڕۆژانی 18 و 19ـی مانگ سەردانی هەریەکە لە بەغداد و هەروەها سەردانی پارێزگای بەسڕە دەکات و بەشداری لە چەند دیدار و کۆبونەوە دەکات کە بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا و یەکێتیی بەڵێندەرانی تورکیا ڕێکخراوە.

 

هاوکات لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، پرسەکانی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێن.