وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەشیەوە، هۆکارەکەشی بۆ کاتی قەدەغەی هاتووچۆ گەڕاندەوە لەکاتی سەرژمێریدا
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتی سەرژمێریی گشتی لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٩ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٢ی مانگ کۆتایی دێت و قەدەغەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: ڕۆژی ٢٠ و ٢١ی مانگ، لە ڕۆژانی سەرژمێریی گشتییە هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لە ئامادەباشیدا دەبن، بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری لە وڵاتدا.
باسی لەوەشکرد: لەو دوو ڕۆژەدا، جوڵەی هاوڵاتییان، ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەکان سنوردار دەکرێن و قەدەغەی تەواویش لە نێوان شار و شارۆچکە و گوندەکان جێبەجێ دەکرێت.