فوئاد حسێن: کاری بەغدا نییە مووچە بدات بە فەرمانبەرانی ھەرێم

  22   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، کورد لەسەر بنەمای دەستور لێکدانەوە بۆ کێشەکان دەکات و چارەسەری هەمیشەیی بۆ رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا دەبێت لەڕێگەی یاسای نەوت و غازە بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧/٨/٢٠٢٥، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "الشمس" رایگەیاند، "لەڕووی دەستوورییەوە، کاری بەغدا نییە مووچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێم، دەبێت پشکی هەرێم بنێرێت، ئەو کارە پەیوەستە بە حکومەتی هەرێم، بۆیە ئەوەی بەغدا دەیکات دەستدرێژییە بۆ سەر دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لێکگەیشتنێکی روون هەیە لەبارەی رادەستکردنی نەوت بە بەغدا، ئەمە چارەسەرێکی کاتییە و تاکۆتایی ئەمساڵە، چارەسەری هەمیشەیی دەبێت لە رێگەی یاسای نەوت و غازە بێت".

فوئاد حسێن لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی، "کورد لەسەر بنەمای دەستوور لێکدانەوە بۆ کێشەکان دەکات، دەستوور نا ناوەندی و فیدراڵییە، لە بەغداش پشتیان بە یاساکان بەستووە، زۆرینەی یاساکانیش یاسای کۆنن و ناوەندین".


ڕیکلام