كۆمیسیۆن 290 بەربژێر بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دووردەخاتەوە

  16   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا 290 بەربژێریان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دوورخستووەتەوە.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، هۆكاری دوورخستنەوەی ئەو بەربژێرانە جۆراوجۆرن و پەیوەندییان بە رێكارەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، تاوان، رەفتار و رابردوویانەوە هەیە.

دەشڵێت، ئەو بەربژێرانەی كە دوورخراونەتەوە سەر بە بازنەكانی هەڵبژاردنی نەینەوا،دیوانییە، نەجەف، میسان، بەغدا، واسیت، سەڵاحەدین، ئەنباڕ، كەركوك، كەربەلا، موسەننا و بەسڕەن.

 

 


ڕیکلام