ململانێکان لەسەر یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق تادێت توند تردەبێتەوە و سەرکردەیەکی ھاوپەیمانی عەزم نایشارێتەوە کە ھەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی کورد دەدەن لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
حەیدەر مەلا، سەرکردە لە ھاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕایی لە پەیامێکی نوێیدا رایگەیاند، "جموجۆڵەکانمان بۆ یەکخستنی دیدگای کوردە لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق".
ئاماژەشیکرد، "ھەڵوێستی فەرمی ئێمە وەک ھاوپەیمانی عەزم ھەوڵی نەھێشتنی ناکۆکییەکان دەدەین لە گۆڕەپانی کوردیدا بەمەبەستی رێکەوتن لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق".
ئەو سەرکردەیەیی ھاوپەیمانی عەزم باسی لەوەشکرد، "ئێمە رۆڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ناوخۆی کورد دەبینین تاوەکو دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە دیدگایەکی کوردی روون بەڕێوە بچێت و نوێنەرایەتی زۆرینەی کورد بکات".