هاوڵاتیەکی کورد بەتۆمەتی گواستنەوەی سەدان کەس بەبەلەمی نایاسایی بۆ بەریتانیان، دادگای ئەو وڵاتە بە 17ساڵ زیندانیکردن سزایدا
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوزی بەریتانی، ئەمڕۆ لە دادگای شاری پریستن لە بەریتانیا ئامانج حەسەن زادە کە تەمەنی 34 ساڵە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە بەتۆمەتی گواستنەوەی ژمارەیەک کۆچبەری کورد بە بەلەمی بچوک لەڕێی کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ ئەو وڵاتە دەستگیرکراوە، بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو قاچاخچییە کوردە لەگەڵ چەند گروپێک کاریکردووە کە کۆچبەری نایاساییان لە ئەوروپاوە کۆکردووەتەوە و رەوانەی بەریتانیایان کردوون بە تایبەت لە ساڵی2023دا کە دوای دەستگیرکردنی و دادگاییکردنی، ناوبراو دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئامانج حەسەن زادە کە خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەسایەتییەکی ناسراوە و چەندین کۆچبەری کورد لەکاتی کۆچکردنیان لەڕێی ئامانجەوە لەسەر بەلەمەکان ستایشی دەکەن، بە جۆرێک لە یەکێک لەو ڤیدیۆیانەی کە بڵاوبووەتەوە گەعدەیەکە کە ئامانجی تێدایە و هونەرمەندێک بە " باشترین قاچاخچی" وەسفی دەکات.