رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاند، ئیلۆن مەسک، هاوپەیمانی نزیکی دۆناڵد ترەمپ، لەکۆبونەوەیەکی نهێنیدا لە نیویۆرک لەگەڵ نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەتەوە.
سەرچاوە ئێرانییەکان بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەکەی نێوان ئیلۆن مەسک و ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش چۆنییەتی کەمکردنەوەی گرژیەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئێرانییەکان، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیلۆن مەسک بووە و شوێنی کۆبونەوەکەش نوێنەری ئێران دیاریکردووە.