دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەمیانەی دوو ئۆپەڕاسیۆنی سەربازیدا، توانیمان سێ گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەری تاوانبارو تیرۆریست، لەئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لەناوبەرین، لەوکاتەی کە هەوڵیان دەدا ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتانی جیهان بگوازنەوە.
وتیشی، ئۆپەڕاسیۆنەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن خۆمەوە سەرپەرشتیکراوە و هیچ سەربازێکی ئەمریکیش لە ئۆپەڕاسیۆنەکاندا زیانی بەرنەکەوتوەو بەسەرکەوتوی و بێ زیان چالاکیەکەمان ئەنجامداوە.