ئاڵای کوردستان لە چواردەوری یاریگای گوادالاخارا، لە یارییەکەی بەرشلۆنە و گوادالاخارا

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ڕایگەیاند، دوای دوو ساڵ لە کۆبوونەوە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکانی ئیسپانیا کارەکانمان لە حەرەکەتەوە بوویە بەرەکەت، یەکێک لە هەنگاوە ستراتیجیەکانی نوێنەرایەتیمان پرۆژەی (Visit kurdistan) بوو.

لەم بارەیەوە نوێنەری حکومەت ڕایگەیاند؛ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا هەنگاوێکی گرنگی ترینا لە گۆڕەپانی وەرزشی و بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و بە نێودەوڵەتیکردن و ناساندنی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە ڕێگەی پرۆژەی (Visit Kurdistan) لە یاریگاکانی ئیسپانیا و لە جامی مەلیکی ئیسپانیا و لە یاری نێوان (گوادالاخارا و بەرشەلۆنە). 

ئەمەش بەسەرنج دان و نووسینی (Visit Kurdistan) لەسەر سکرینی یارییەکەی بارسێلۆنا و گوادالاخارا نووسرا.

نوێنەری حکومەت ڕاشیگەیاند ئەمە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی دەیان هەزار گەشتیار لە ئیسپانیا و جیهان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پرۆژەی  (Visit Kurdistan) ئەمە جگە لە ناساندنی ناوی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە.


ڕیکلام