وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوەیەکی لەسەر هێرشکردنەسەر کارمەندێکی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەستبەجێ وەزارەت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکھێناوە بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە".
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، " شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٥، میران بەکر عەبدولڕەحمان، کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، توشی ڕووداوێکی نەخوازراو بوو".
ئاماژەی بەوەشداوە، "یەکەم: بە توندی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ئیدانە دەکەین کە ڕووبەڕووی کارمەندێکی وەزارەت بووەتەوە".
جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، "دەستبەجێ وەزارەت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکھێناوە بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، "دووەم: بۆ ئاگاداری ڕای گشتی، ڕوونی دەکەینەوە کە بەڕێز میران بەکر ماوەی دوو ساڵە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی جێھێشتووە و ئێستا ئەو بەرپرسیاریەتیەی نییە".