تورکیا..22 کەس سزای زیندانیکردنی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرا

  2021-04-07  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای ئەنکەرە ئەمڕۆ سزای زیندانی هەتاهەتایی سەپاند بەسەر٢٢ کەسی سەربازیدا، بە تاوانی بەشداریکردنیان لە هەوڵی کودەتاکە ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەو ٢٢ کەسە لەناو ٤٩٨ تۆمەتباربوون، کە سەرجەمیان لە ناو هێزی گاردی کۆماریدا بوون، لە ئیستاشدا دادگایی دەکرێن لەسەر هەوڵی کودەتا بەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیادا.

کودەتاچییەکان لە هاوینی ٢٠١٦دا ئەنجومەنێکیان بە ناوی ئەنجومەنێکیان پێکهێناوە، بۆ ئەوەی بێیتە دەستەی دەسەڵاتداری لە وڵاتدا، دواتریش قەدەغەی هاتووچۆیان  لەسەرانسەری تورکیا ڕاگەیاند و فڕۆکەکانیان داخست.

بە گوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی تورکیا، هەردوو فەرماندەی هێزی ئاسمانی و پیادە کودەتاکەیان ئەنجامداوە، موحەرەم کۆسا ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا پلانی کودەتاکەی داڕشتووە.

لە دوای کودەتاکەشەوە بە دەیان هەزار کەس لە ناوەندە سەربازی و ئیدارەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستگیر کران و لە کارەکانیان دوورخرانەوە، لە کۆتایشدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گروپی فەتحوڵا گویلەنی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی کودەتاکە، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژیان بەسەر دەبات.

 



ڕیکلام