لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە عێراق ٧ هەزار و ٨١٧ کەسی دیکە توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٣٤ کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە عێراق ٧ هەزار و ٨١٧ کەسی دیکە توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٣٤ کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتە ٩٠٣ هەزار و ٤٣٩ کەس، تائێستاش ١٤ هەزار و ٦٦ کەس بەڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات، ٧٩٩ هەزار و ٣٢٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
تائێستاش ١٢٦ هەزار و ٧٩١ کەسیش پیکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە.