کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم زەمالەی خوێندنی راگەیاند

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم زەمالەی خوێندنی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگەیاند و تیایدا هاتووە، تاوەکو ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەرفەتی پێشکەشکردن کراوەیە .

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم لە راگەیەندراوێکدا زەمالەی خوێندنی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگەیاندووە و ئاماژەى بەوە کردووە، دەرگای پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی زەماڵەی هیوبێرت ئەیچ هەمفری رادەگەیەنن  و تاوەکو ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەرفەتی پێشکەشکردن کراوەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پڕۆگرامەکە ئەو پیشەگەرانە دەباتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە ساڵانێکە ئەزموونی کاریان هەیە، بۆ پڕۆگرامێکی یەک ساڵەی گەشەپێدانی پیشەیی و سەرکردایەتیکردن .

ساڵانە وڵاتان زەمالە و کورسی خوێندن بۆ وڵاتانی دیکە رادەگەیەنن و لە بەشێکى ئەو زەمالانەشدا تەواوى تێچووى خوێندن و مانەوە لە ئەستۆى ئەو وڵاتەدا دەبێت .

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی پڕۆگرامەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردن، دەتوانیت کلیک لێرە بکەیت.



ڕیکلام