بەهۆی تەقینەوەی تی ئێن تی پێشمەرگەیەک لە برادۆست برینداربوو

  2021-04-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی هاجەری لە دەڤەری برادۆست، تی ئێن تییەک بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکدا تەقییەوە و بەسەختی برینداربوو .

 سەرچاوەیەک لە دەڤەری برادۆست بە تۆڕی هەواڵی ژیان راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی گوندی سۆریا لە ناحیەی سیدەکانی سەر بەقەزای ڕواندز، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا چووەتە سنوری گوندی هاجەر لەهەمان ناوچە، لەو کاتەشدا تی ئێن تییەکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە و بەسەختی بریندار بووە.

وتیشی: ئەو کەسە پیشەی پێشمەرگەیە و ناوی ( فەیسل جمیل احمد ) و تەمەنی (٣٠) ساڵە، لەئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، شوێنی ڕوداوەکە ناوچەیەکی ئاڵۆزە، بەهۆی هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناۆچەکە و شەڕی بەردەوامی تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو دەڤەرە.



ڕیکلام