لە گەرەکى گڕەسۆرى پشت بنەسڵاوە، لە شارى هەولێر، کەسێک بەچەکەوە دەچێتەسەر ماڵێک و هەڕەشەى کوشتنیان لیدەکات.
پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى ژیان لە هەولێر ڕایگەیاند، ئەو ماڵە لە گەرەکى گڕەسۆرى پشیت بنەسڵاوەیە و ئافرەتێک و دایکى تێیدا دەژین، کە هاوسەرەکەى بە ڕووداوێکى نادیار لە ماوەى پێشوودا گیانى لەدەستداوە.
دەشڵێت: ئەو کەسەى هێرشیان دەکاتە سەر شوبرایى ئافرەتەکەیە و زۆرجار سەرخۆشە و ماددەى هۆشبەر بەکار دەهێنێت و داواى پارەیان لێدەکات.
بەپێى وتەى پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى ژیان، ئەو ئافرەتە خانووەکە هى خۆیەتى و خاوەنى سێ منداڵە و لەگەڵ دایکیدا دەژیت.
بەپێى زانیارییەکان لە ئێستادا مەترسى لەسەر ژیانى ئەو خێزانە هەیە و داواى بەدەنگەوەچوون دەکەن، بەپێى وتەى ئافرەتەکەش دووجار لە بنکەى بنەسڵاوە سکاڵایان تۆمارکردووە و تائێستا بەدەنگیانەوە نەچوون.