بە موشەکی کاتۆشیا هێرشکرایە سەر بنەکەی ئاسمانی بەلەد

  2021-04-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی بنکەی ئاسمانی بەلەد ڕایگەیاند، ئەمشەو بە موشەکی کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر بنکەکە و لە ئەنجامدا دوو کەس لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

زیاء موحسین فەرماندەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی ڕاگەیاندووە، دوو موشەک لە بنکەی ئاسمانی بەلەد کەوتوونەتەوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە ناو بنکە ئاسمانیەکەدا بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە بریندارەکان برینکەی سەختە و ئەویتریان برینکەی سوکە، هێرشەکەش هیچ زیانێکی مادی بە ناوخۆیی بنکە ئاسمانییەکە نەگایاندووە، چونکە لە ناوچەیەکی گڵدا کەوتوونەتەوە.



ڕیکلام