سلێمانى.. هۆکاری قەرەباڵغییە زۆرەکەی شەوی رابردووی بەردەم نەخۆشخانەی فارووق ئاشکرابوو

  2021-04-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کوڕە گەورەى ئەمیرێکى هۆزەکانى عێراق لە نەخۆشخانەى فاروق لەشارى سلێمانى بە جەڵتەى دڵ گیانى لەدەستدا.

پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى ژیان رایگەیاند، ئەمڕۆ کوڕە گەورەى ئەمیرێکى هۆزەکانى عێراق لە نەخۆشخانەى فاروق لەشارى سلێمانى بە جەڵتەى دڵ گیانى لەدەستدا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە شەوى رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمى کوردستان باس لە قەرەباڵغییەکى زۆر کرا لەبەردەم شارى پزیشکى فاروق و باس لەوە کرا کە گوایە هۆکارى قەرەباڵغییەکە گیانلەدەستدانى بەرپرسێکى دیارى کوردستانە.



ڕیکلام