لە ناحیەی ئەلقوشی سەر بە قەزای شێخان، ژنێکی گەنج خۆی هەڵواسی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی٤ی٢٠٢١، ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی نەجوا ئیسماعیل لە کۆمەڵگەی بۆزاڤا لە سنوری قەزای شنگال خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنە ماوەی دوو مانگ بووە پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو لەناحیەی شوانی سەربە پارێزگای کەرکوک، کچێکی تەمەن٢٠ ساڵ بە فیشەکێک، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.