بۆ دووەمجار وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕی 12 ملیۆن دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری یان دەستگیرکردنی سەرکردەکانی پەکەکە تەرخانکرد
پرۆگرامی خەڵات لە پێناو دادپەروەری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕی خەڵاتەکانی ئاشكراکردوە کە بۆ موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار و بۆ جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار و بۆ دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلارە.
هەروەها پرۆگرامەکە باسی لەوە کردوە پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستیە و ئەو کەسانەش کاری رفاندنیان لەناو تورکیا ئەنجامداوە کە هاوڵاتی ئەمریکیشی تێدابووە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەساڵانی ڕابردووش جارێکی تر ئەمریکا هەمان بڕە پارەی تەرخانکرد، بەڵام کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.