لەئەنجامى داڕمانى پردێک لە پایتەختی مەکسیک لەکاتی تێپەڕبوونی میترۆیەک، ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و بەدەیانی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، شەوى رابردوو لە نزیک وێستگەیەکى باشورى مەکسیکۆ سیتى پایتەختى مەکسیک و لە ساتەوەختى تێپەڕینى میترۆیەک، پردێک داڕماوە و لە ئاکامدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە وردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.