نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان به (38) دینار دیاری‌کرا، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێداده‌كرێت .
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشه‌ممه (2021.5.4)، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی به (38) سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك کاتژمێر/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) کاتژمێرە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دیناره.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده، لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاندووە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.