به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردن و نه‌شیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك پهتاتهداگرت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: خواردنى پەتاتەى چەکەرەکردوو زیانى تەندروستى هەیە.
له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی٥ی٢٠٢١، لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر په‌تاته‌ی چهكهركردوودا گرتووه كه خواردنی زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كه به‌نیازبووه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه.
وتیشی: "ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه، سه‌وزبوونه‌ته‌وه، نەرم بووە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن نیه چونكه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت".
رونیشیكرده‌وه، بەهۆی کارلێکه کیمیاییەكانهوه چەکەرە دروست دەبێت و رەنگی په‌تاته‌كه دەگۆڕێت بۆ سەوز و نەرم دەبێته‌وه، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی لەشی مرۆڤ.
راشیگه‌یاند: په‌تاته نابێت له شه‌ش مانگ زیاتر عه‌مبار بكرێت چونكه پله‌ی گه‌رما و شێ و شێوازی عه‌مباركردنی زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت زو خراپ ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی قڕكه‌ره‌كانه‌وه بۆ پاراستنی له قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج) مادەی سۆلانین و ئەلفا کانونین، دایۆکسین و سلیکات دروست دەکات، کە مادەی ژەهرییە و زیانی به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی قاتعه‌كانی عه‌لوه، دوكان و خواردنگه‌كانی له فرۆشتن و به‌كارهێنانی په‌تاته‌ی چهكهرهكردوو ئاگاداركرده‌وه و ده‌ڵێت: "له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت خاوه‌ن شوێنه‌كه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه"، هه‌روه‌ك داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كات، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان، ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردووه‌ته‌وه مه‌خۆن و له‌كاتی هه‌بوونیدا په‌یوه‌ندی به قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بكه‌ن.
لەشکر حەمید راشیگەیاند، دواى دەستگرتن بەسەر بڕێكی زۆر پەتاتەدا به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌تاته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
دووپاتیشیکردەوە، لەکاتی هەبونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه بکەن.