سۆرانی  |  بادینی  |  English      

کەشناسی هەرێم پێشبینی دۆخی کەشوهەوای جەژنی راگەیاند

  2021-05-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە یەکە مرۆژی جەژن، پلەکانی گەرما لە نێوان دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە.

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممە، بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، کە پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچن .

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە دوو رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەم جۆرە دەبن :

ئەمڕۆ چوارشەممە:

هەولێر: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٥ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت .

سلێمانی: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٥ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت .

دهۆک: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٣ پلە و نزمترین ١٨ پلە دەبێت .

کەرکوک: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٧ پلە و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت .

سبەینێ پێنج شەممە:

هەولێر: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٧ پلە و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت .

سلێمانی: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٧ پلە و نزمترین ٢١ پلە دەبێت .

دهۆک: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٥ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت .

کەرکوک: بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣٩ پلە و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت.