سۆرانی  |  بادینی  |  English      

قوباد تاڵەبانی بە سەردانێک دەچێتە ئەرمینیا

  2021-05-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەرمینیا.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەردانێکی فەرمی بچێتە ئەرمینیا، بەپێی راگەیاندراوێک، سەردانەکەی سێ رۆژی دەبێت.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەردانەکە بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان دەبێت.

باس لەوەشکراوە، کە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەرمینیادا ئەنجامدەدات و سەردانی چەند سێکتەرێکی ئەکادمی و پیشەییش دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەردانەکەیدا، هەریەکە لە دارا رەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەشدار دەبن.