ئاسایشی سلێمانی: بکوژانی خاوەنکارەکەی سلێمانیمان دەستگیر کرد

  2021-06-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانیویانە بکوژانی عوسمان حەمە سەعید ئەو خاوەنکارەی سلێمانی دەستگیر بکەن، کە لەلایەن چەند کرێکاری بە ڕەگەز عەرەبەوە کوژرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى دوێنێ  11/6/2021 لەشارى سلێمانى  هاوڵاتیەک بەناوى (  عوسمان حمەسەعید )  لەگەڕکی رزگارى شارى سلێمانى کوژراو ئۆتۆمۆبیلەکەى لە جۆرى  تۆیۆتا لاندکرۆزەر ستێشن دزراو تاوانبارى تاوانەکە هەڵهات و ئۆتۆمۆبیلەکەى بەرە وخواروى عێراق بردبوو.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی  بەوەکردووە، دەستبەجێ هێزەکانیان  بەفەرمانى دادوەر و بەپێی ماددەى ( 406 ) لەیاسایى سزادانى عێراقى و بەسەرپەرشتى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و  بە هەماهەنگی  لەگەڵ هێزەکانى  ( بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى کەرکوک + دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق +  ژورى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى بەغداد + قیادەى پۆلیسى پارێزگاى صلاح الدیین )، توانییان  ناسنامە و شوێنى دانیشتى کەسى تاوانبار بەناوى ( س , ح , ح , ت ) لەدایک بووى ساڵى 1998 تکریت، دەست نیشان بکەن و تاوانبار دەستگیر بکرێت  و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمۆبیلە دزراوەکەدا.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایش ڕوونیکردووەتەوە، تاوانبار  ماوەى چەند مانگێکە هاتۆتە شاری سلێمانى و نیشتەجێ بووە و بەردەوام کارى بۆ کوژراوەکە کردووه، دواى ئەنجامدانى تاوانەکەى بە ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە هەڵدێت بۆ شارى تکریت، لە ئۆپراسیۆنیێکى هاوبەشدا لە سەر زانیاریەکانى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى و لەلایەن تیمیکى هاوبەشەوە کەسى داواکراو بەفەرمانى دادوەر تونرا لەماوى کەمترلە ( ٢٤  ) کاتژمێردا دەستگیربکرێت  دەست بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەى بەردەوامە .



ڕیکلام