سۆرانی  |  بادینی  |  English      

لێدوانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی موچەوە

  2021-06-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەواڵی دواکەوتنى موچە مانگەکانی داهاتوو دوورن لە ڕاستییەوە و حکومەت لە کاتی خۆیدا موچە دابەشدەکات.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە " حکومەت  پابەندە بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لە وادەی دەستنیشانکراوی خۆی بێ دواکەوتن".

چاوگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی دارایی بەردەوامە لەکارکردن بەو پلانە چاکسازییەی حکومەتی فیدڕاڵی رایگەیاندووە لە بارەی زیادکردنی داهات و نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی .

ئەو وەزارەتە ڕاشیگەیاندووە، "ئەوەی لە هەندێک ڕاگەیاندنەوە لەزاری عەلی عەلاوی، وەزیری داراییەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار کێشە بۆ موچە دروست دەکات دورە لە ڕاستییەوە ."