دوای 12 ساڵ حکومەتی ئیسرائیل بەبێ نەتەنیاهۆ پێکهێنرا

  2021-06-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای پەسەندکردنی لە لایەن کنێستی ئیسرائیلەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای ١٢ ساڵ حکومەتی نوێی ئیسرائیل بێ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێکهێنرا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی نوێی ئێسرائیل کە نەتەنیاهۆی تیا دوورخرایوەوە، بە سەرۆکی دەنگی پەرلەمانتارانی ئیسرائیل پێکهێنرا.

پەرلەکانی ئیسرائیل ناسراو بە (کنێست) بە زۆرینە و بە ٦٠ دەنگ لە بەرامبەرا ٥٩ دەنگ حکومەتی نوێی ولاتەکەی پەسەند کرد.

لە جێگەی  نەتەنیاهۆ، نەفتالی بینیت نەتەوە پەرستی توندڕەو پۆستی سەرۆک وەزیرانی بۆ خۆی مسۆگەر کرد،

حکومەتی نوێی ئیسرائیل لە هاوپەیمانێتییەک پێکهاتووە، کە پارتە ڕاستڕە و چەپڕەوەکانی ئەو وڵاتە بەشدارن تیایدا.



ڕیکلام