نرخی نەوت لەبەرزیدایە

  2021-06-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرەی داتاکانی بۆسەی جیهانی تایبەت بە وەزە لە جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلیک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلارو یەک سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٧١ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە. 

ئەوەش لە کاتێکدا ڕۆژى هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت گەیشتە ٧٣ دۆلار، کە ماوەی دوو ساڵە نەوتی خاو ئەو نرخەی تۆما رنەکردووە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش گەیشتبووە ٧٠ دۆلار.

بەهۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی  ئەوروپا و جیهان، بازاری وزەی جیهانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.



ڕیکلام