بۆ یەکەم جار لە قەزای شنگال دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران
کەمال موراد بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ناحیەی سنونێ بە تۆڕێ هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، توشبووەکان ژنێکی تەمەن ٦٦ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ۲۷ ساڵن.
ناوبراو وتیشی، ئەو پیاوە کارمەندی تەندروستی سنونێ یە و پێشتر سەردانی موسڵی کردووە ، ژنەکەش خەلکی گوندی بۆڕکە و تا ئێستا سەرچاوەکەی تووشبونەکەی دیارنییە .
کەمال موراد ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج کەس کە بەرکەوتەی پیاوەکەبوون کەرەنتینکراون و بەیانیش تیمەکانیان سەردانی ماڵی ژنەکەش دەکەن بۆ ئەوەی پشکنینەکانیان وەرگرن .