سەرۆک کۆماری سوریا ئەمرۆ لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد .
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ئەمرۆ بۆ جارێکی دیکە لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد .
لە رێورەسمی سوێندخواردنی بەشار ئەسەد لە پەرلەمانی سوریە جگە لە نوێنەرانی پەرلەمانی سوریە ، کەسایەتیە سیاسیەکان، میدیا و راگەیاندنە ناوخۆیی و بیانیەکان، چەندین وەفدی دیپلۆماتیکی وڵاتانی دیکەش ئامادەبوون.
بەشار ئەسەد 27ی مانگی ئایار ئەمساڵ بە وەدەستهێنانی 95.1 % دەنگەکان دووبارە بووە سەرۆک کۆماری سوریا وبەڵام وەک ئەوەى چاودێران دەڵێن ئەو هەڵبژاردنە نمایشبووە و هیچ ئازادییەکی هەڵبژاردن لە سوریا بوونی نییە.