ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا

  2021-07-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکى سەربازىان لە ناوچەى قەسیر لە پارێزگاى حمس کردە ئامانج .

میدیاى فەرمى سوریا بڵاویکردەوە، توانیویانە لە ڕێگەى سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە زۆربەى موشەکە ئیسرائیلییەکان تێکشێکنن و زیانەکان کەمکەنەوە.

هاوکات روانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، هێرشەکەى ئیسرائیل پێگە سەربازییەکانى حزبوڵاى لە ناوچەى فڕۆکەخانەى زوبعەى سەربازى و قەسیر بەئامانج گرتووە

  ڕاشیگەیاندووە، بەهۆى هێرشەکەوە کۆگاکانى چەک و کەلوپەل لەپێگە بەئامانج گیراوەکان خاپورکراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە  لە ساڵی ٢٠١٥وە ئیسرائیل سەدان جار بۆردومانی گروپە نزیکەکانی ئێرانی لە وسوریا کردووە و دەیان چەکداری کوشتوون.


ڕیکلام