نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، زنجیره‌ی دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ر له ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا کە ڕێژەکەی دەگاتە ٥٥%.
ئه‌حمه‌د مونزری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگەیاندووە، زۆربه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه و ئێستا ئاماژه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی چواره‌م شه‌پۆلی ئه‌و په‌تایه له ناوچه‌كه ده‌بینین .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌كۆی 22 وڵاتی سنووری نووسینگه‌كه‌یان، تووشبوون به زنجیره‌ی دێلتای ئه‌و ڤایرۆسه له 15 وڵات تۆماركراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ر له ژماره‌ی تووشبووان و مردووانی رۆژانه له ناوچه‌كه .
ته‌ندروستی جیهان دەشڵێت، له‌ماوه‌ی ئه‌م 30 رۆژه‌ی دواییدا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی رابردوو ژماره‌ی تووشبوون له ناوچه‌كه به‌ڕێژه‌ی 55% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئاماری مردنیش به رێژه‌ی 15% زیادی كردووه .
ئەو رێكخراوە ئاشكراشیكرد، له ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه كێشه‌ی كه‌می بوتڵی ئۆكسجین و قه‌ره‌وێله هه‌یه و جه‌ختیشی كرده‌وه، خه‌ریكه زنجیره‌ی دێلتا ده‌بێته كۆپییه ههژمووندارهكهی كۆرۆنا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا .