تورکیا بەردەوامە لە تاڵانی باخە زەیتوونەکانی عەفرین

  2021-07-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تورکیا پاش داگیرکردنی عەفرین، باخی زەیتوونەکانی ئەم ناوچەی تاڵان کرد و لە بازاڕە جیهانییەکان دەیفرۆشێت و بەم شێوە ساڵانە زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ داهاتی دەبێت.

 

ئاژانسی فورات سەبارەت بە تاڵانی باخی زەیتوون و کارخانەکانی عەفرین لە لایەن حکوومەتی تورکیا ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە، ناوی ئەم کارەی ناوەتە "گۆڕانی زەیتوون بۆ تاڵانی جیهانی". گەرچی هەندێ لە بەرهەمەکانی عەفرین لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە ناوی عەفرینەوە بڵاو دەکرێنەوە بەڵام سەدان جۆری دیکەش بە بێ ناوی عەفرین دەفرۆشرێن.

کاتێ کە تورکیا هێرشی کردە سەر عەفرین ١٨ ملیۆن داری زەیتوون لەم ناوچەدا بوو. رۆنی زەیتوونی عەفرین بە زێڕی زەرد ناسراوە. لە ساڵی ٢٠١٨ کە تورکیا عەفرینی داگیر کرد، بە پێی پێش بینی ئابووری ناسان ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ داهاتی چنینەوەی زەیتوون عەفرینیان تاڵان کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی گۆڤاری Le Point فەرەنسی، تەنیا ٦٠ مێلیۆن یۆرۆ لەم زەیتوونانە لە ساڵی ٢٠١٩ لە تورکیا فرۆشراوە. بەڵگە بڵاوکراوەکانی نیشان دەدات کە تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ڕێکەوتننامەیەکیان سەبارەت بە دابەشکردنی سامانی عەفرین واژۆ کردبوو.


ڕیکلام