نرخی گەشتی عومرە کەم دەبێتەوە

  2023-01-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی حەجی سعودیە، بۆ لەمەودوا پارەی بیمەی عومرەکاران نزیکەی ٦٠ هەزار دینار کەم دەبێتەوە

 
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "رۆژی ٩-١-٢٠٢٣ لە شاری جەددە کۆڕبەندی حەج و عومرە دەستیپێکردووە، کە وەزارەتی حەجی سعودیە سەرپەرشتیی دەکات، کۆڕبەندەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی ئاسانکاریی زیاترە بۆ حاجیان و عەمرەکاران".
 
بە وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بێت: "بڕی پارەی بیمەی عومرەکاران لە ٢٣٥ ریاڵەوە بۆ ٨٩ ریاڵ کەمدەکرێتەوە، کە دەکاتە سەرووی ٥٥ هەزار دیناری عێراقی، ئەم بڕیارەش کاریگەریی دەبێت لەسەر نرخی عومرە لە هەرێمی کوردستان و هەموو جیھان".
 
 ساڵانی رابردوو نرخی گەشتی عومرە دەگەیشتە ١٢٠٠ دۆلار، بەڵام ئێستا نرخەکەی بەپێی خزمەتگوزارییەکان دەگاتە سەرووی ٧٠٠ دۆلار
 


ڕیکلام